شیعەکان شێوازی کاندیدکردنی زورفی ڕەتدەکەنەوە

11:22 - 25/03/2020
عێراق

ئەندامێکی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت عەدنان زورفی لە پێکهێنانی کابینە وەزاریەکەی سەرکەوتووبێت، دەشڵێت لایەنە شیعەکان زورفی ڕەت ناکەنەوە، بەڵکو شێوازی کاندیکردنەکەی ڕەتدەکەنەوە.

 

نەدا شاکر، ئەندامی هاوپەیمانی نەسر بە بەشی عەرەبی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنی راگەیاندووە، تا ئێستا هەنگاوەکانی پێكهینانی حکومەتی نوێ دەستیپێنەکردووە، جگە لە دانوستانی بەردەوام لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت شیعەکان، دەشڵێت، زورفی لە هەنگاوەکانی سەرەتایدا هەوڵدەدات سیناریۆکانی عەلاوی دوبارە نەکاتەوە.


ئەندامەکەی پەرلەمان جەختیشدەکاتەوە، لایەنە شیعەکان عەدنان زورفی رەت ناکەنەوە بەڵکو شێوازی کاندیدکردنەکەی لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە ڕەت دەکەنەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زورفی متمانەیەکی زۆری سەرجەم کوتلە سیاسییەکان بەدەستدەهێنێت لە ناویشیاندا کورد، پێی وایە دەتوانێت سەرکەوتوبێت لە پێکهێنانی کابینە وەزارییەکەی بێ ئەوەی توشی کێشەی گەورەی گەورە ببێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی 17 ی ئازار عەدنان زەرفی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

475 جار خوێندراوەتەوە