تەندروستی عێراق: زۆربەی توشبوان لە ناوچە میللیەکانن

KNN : Kurdish News Network
07:55 - 24/03/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێڕاق رایگەیاند.زۆرینەی توشبوان لە ناوچە میللەی و تێکەڵەکان و دەرەوەی سەنتەری شارەکانن.

وەزارەتەکە ئاشکرایکردوە،بەپێی خشتەی دابەشبوونی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق،زۆرینەی توشبوان دەکەونە ئەو ناوچانەوە کە ناوچەی میللی و تێکەڵن.

 

هاوکات جەعفەر عەلاوی وەزیری تەندروستی عێڕاق ڕایگەیاندوە هۆکاری زۆری گیان لەدەستدان لە عێڕاق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەشێکی زۆری توشبوان کاتێک سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن کە ماوەیەکی زۆرە کۆرۆنایان توشبووە.

 

داواشی لە هاوڵاتیان کردوە هەرکەس گومان دەکات پشكنین بکات و سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن و پابەندی رێنماییەکان بکەن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لەسەرانسەری عێراقدا ٣١٦ کەس توشبوون،لەو ژمارەیەش ٧٥ کەس چاکبونەتەوە و ٢٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

682 جار خوێندراوەتەوە