ژمارەی مردن بە کۆرۆنا لە بەریتانیا گەیشتە ٤٢٢ کەس

07:20 - 24/03/2020
جیهان

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەریتانیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ 422 کەس بەرزبووەوە.

 
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرنا لە بەریتانیا هەشت هەزار کەسی تێپەڕاند و گەیشتە هەشت هەزار و 77 کەس.


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەموو جیهان بۆ 400 هەزار کەس بەرزبووەوە.


تاکو ئێستا لە جیهاندا نزیکەی 17 هەزار و 200  کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرناوە گیانیان لەدەستداوە و 103 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.

690 جار خوێندراوەتەوە