عەلی فالح
زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیاریدا بە
پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان و
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو پارێزگایەشی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سەباح نوعمان،
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیران بڕیاریداوە بە
پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان."
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بڕیاری دوورخستنەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان لە پۆستەکەی،
لەسەر بنەمای سەلماندنی ئەو ڕاستییەیە کە ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر عەرەبستانی
سعودیە، لە یەکێک لە پێگەکانی ناو ئەو پارێزگایەوە سەرچاوەیان گرتووە.
91 جار خوێندراوەتەوە