له ئیسپانیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان
له‌ده‌ستداوه گەیشتە ٥١٤ كه‌س و بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد.
له
ئیسپانیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان
له‌ده‌ستداوه، به تۆماركردنی ٥١٤ كه‌س له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا كه ژماره‌یه‌كی
پێوانه‌ییه، گه‌یشته دوو هه‌زار و ٦٩٦ كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش
شه‌ش هه‌زار و ٥٨٤ كه‌س زیادی كرد و گه‌یشته ٣٩ هه‌زار و ٦٧٣ كه‌س.
به‌و
پێیه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان
لەدەستداوە ٥١٤ كه‌س زیادی كردووه و له دوو هه‌زار و ١٨٢ كه‌سه‌وه بۆ دوو هه‌زار
و ٦٩٦ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش، شه‌ش هه‌زار و
٥٨٤ حاڵه‌ت زیادی كردووه و له ٣٣ هه‌زار و ٨٩ حاڵه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته ٣٩ هه‌زار
و ٦٧٣ حاڵه‌ت.
له
ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، به‌رزترین ژماره‌ی مردووان و تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه
تۆماركراون.
وەزارەتی
تەندروستی ئیسپانیا بڵاویشیکردەوە، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٣٩ كه‌س
چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه، تا ئێستاش سێ هه‌زار و
٧٩٤ كه‌س له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
3921 جار خوێندراوەتەوە