سەرۆکی
پەرلەمانی ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و
ڕایدەگەیەنێت، سەردەمی وەڵامدانەوەی هاوتا کۆتایی هاتووە و هەر هێرشێک بکرێتە سەر
وڵاتەکەیان، وەڵامێکی خێراتر، توندتر و بەئازارتر دەدەنەوە.
محەمەد باقر
قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: "پێویستە ئەمەریکا پێش
لەدەستچوونی کات درک بەوە بکات کە یاساکانی یارییەکە گۆڕاون، چونکە بە دڵنیاییەوە
تێگەیشتوون کە سەردەمی وەڵامدانەوەی هاوتا کۆتایی هاتووە".
ئاماژەی بەوەش
کرد، هەر هێرشێک لە داهاتوودا بکرێتە سەر ئاسایش یان بەرژەوەندییەکانی ئێران،
ڕووبەڕووی وەڵامێکی خێراتر، توندتر و بەئازارتر دەبێتەوە. هەروەها جەختی لەوە
کردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەیان بۆ سەر بنکەکانی دەستدرێژیکاران، تەنها
سەرەتایەک بوون.
249 جار خوێندراوەتەوە