عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد کە لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیدا، پلەی وەزیفی و دامەزراندن بۆ دەرچووانی ساڵانی ڕابردوو تەرخان بکات
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران : لەپێناو لەخۆگرتنی سەرجەم توانا و لێهاتووییەکان لە ماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا و بەمەبەستی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان، سەرۆک وەزیران وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ تەرخانکردنی پلەی وەزیفی یان گرێبەست بۆ دەرچووانی ساڵانی پێشوو لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا
هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە تەرخانکردنی ئەو پلە وەزیفی و گرێبەستانە، بەپێی پێویستیی ڕاستەقینەی وەزارەتەکان و دامەزراوە گشتییەکانی حکومەت دەبێت.
295 جار خوێندراوەتەوە