وەزیرێکی بەریتانیا توشی کۆرۆنا بوو

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 11/03/2020
جیهان
+
-

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری تەندروستی بەریتانیا، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، دوای ئەنجامی پشکنینەکانی لەماڵەکەی خۆیدا کەرەنتینە کراوە.

 

نادین دۆریس، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری تەندروستی توشبونی بە کۆرۆنا پستڕاست دەکاتەوە و دەڵێت، دوای دەرچونی ئەنجامی پشکنینەکانی دەرکەوت کە توشی ڤایرۆسەکە بووە.  


هاوکات، ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، نادین دۆریس بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆی لەگەل ئەندامانی پەرلەمان هەبووە، لەکاتێکدایە ئەم هەفتەیە لە پەرلەمان ئامادە بوو، کاتێک بانگهێشتی بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیران کرابوو.


بەپێی ئامارەکان ڕێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیان گەیشتە 373 کەس، شەش کەسیش بەو ڤیرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

1137 جار خوێندراوەتەوە