دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بەهۆی مەترسی کۆرۆنا کەرەنتینە کراون

KNN : Kurdish News Network
10:19 - 10/03/2020
جیهان
+
-

دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بەهۆی مەترسی بونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نیشانەکانی کەرەنتینەکراون.

 

تۆڕی هەواڵی (سی ئێن بی سی) بڵاویکردەوە دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بەهۆی بونی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نیشانەکانی، لە ماڵەکانیاندا خۆیان کەرەنتینە کردووە، بەهۆی ئەوەی مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسانە کردووە، کە توشی ڤایرۆسەکە بوون.


هەردوو کۆنگرێسمان مات گەیتز و دوۆگ کۆلینس رایانگەیاندووە، لە ماڵەکانیان، خۆیان کەرەنتینەکردووە بەهۆی ئەوەی مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسانە کردووە کە تووشبووی ڤایرۆسەکە بوون.

 

بەگوێرەی هەوالەکەی سی ئێن بی سی، پێش ئەوەی خۆیان کەرەنتینە بکەن،دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا تەوقەی لەگەڵ ئەو دوو کۆنگرێسمانە کردووە و هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ دۆگگ کۆلینس چووە بۆ جۆرجیا، هەروەها بە فرۆکەیەکیش لەگەڵ مات گەیز لە فلۆریداوە چووە بۆ واشنتۆن.


لە ئەمەریکا 708 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەن و 27 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، 15 کەسیش چاکبوونەتەوە.

630 جار خوێندراوەتەوە