ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، دەسەڵاتدارانی
سعودیە، بە تۆمەتی خیانەتکردن، سێ میری وڵاتەکەیان دەستگیرکرد.
بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی
ئەمریکی، دەسەڵاتدارانی سعودیە، هەریەک لە أحمد بن عبد العزيز شقيق، پاشای سعودیە
و محمد بن نايف، بە تۆمەتی خیانەتکردن دەستگیرکردووە.
ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی، نزیک لە
دەسەڵاتداران بڵاویکردۆتەوە، کە برای میر نواف بن نایف شازادەی جێنشینی پێشوی سعودیە، بەهەمان دۆسیە
دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو دوو کەسەی
دەستگیرکراون، سێ کەسایەتی دیاری سعودیەن.
ڕنیشیکردۆتەوە، هێزیكی تایبەتی سعودی بە جلی ڕەشەوە چونەتە ماڵی سێ
ئەمیرەکە و بە تۆمەتی خیانەت دەستیگیرکران، دەشڵێت، ئەم تۆمەتە حوکمەکەی زیندانی
هەتا هەتایی یان لەسێدارەدان دەبێت.
.
1738 جار خوێندراوەتەوە