بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی یونسکۆ، تا ئێستا بەهۆی
بلاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 300 ملیۆن خوێندکار, لە خوێندن دابڕاون.
ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند،
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە, تا ئێستا 300 ملیۆن خوێندکار لەسەرانسەری
جیهاندا, لە خوێندن دابڕاون و نێردراونەتەوە ماڵەوە.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوەکە دەڵێت، داخستنی دامەزراوەکانی
خوێندن بەو شێوە خێرایە پێشتر نمونەی نەبووە، دەشڵێت ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام
بێت کارەساتی گەورە لەبواری خوێندن دروستدەکات.
یونسکۆ دەشڵێت، نۆ وڵاتی دیکە بڕیاری ڕاگرتنی
خوێندنیان لەچەند ناوچەیەک ڕاگەیاندووە، ئەگەر لەسەرانسەری وڵاتەکانیان خوێندن
ڕابگیرێت، ئەوا 180 ملیۆنی خوێندکاری دیکە بەشێوەیەکی کاتی لە خوێندن بێبەشدەبن.
636 جار خوێندراوەتەوە