چین: ئامادەین هاوکاری ئەو وڵاتانە بکەین ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:31 - 05/03/2020
جیهان
+
-

چین ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانەی لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە.

ما چاوچو جێگری وەزیری دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەن هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بکەن بۆ گواستنەوەی ئەزموونی خۆیان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا و شێوازی چارەسەرکردنی.

وتیشی، هەرگیز هاوکاریی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وڵاتەکەیان لەبیرناکەن و ئێستا ئامادەی هاوکاریکردنی هەر وڵاتێکن کە بە دەست ئەم ڤایرۆسەوە دەناڵێنن.


لە ئێستادا حکومەتی چین نزیکبووەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە چین بڵاوبووەوە و تاکو ئێستا بەهۆیەوە،  ٣١٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٩٣ هەزار و ٤٥٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٥٠ هەزار و ٦٩٠ تووشبووش چاکبوونەتەوە.

1013 جار خوێندراوەتەوە