دۆناڵد ترەمپ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کۆرۆنا، لەگەڵ کۆمپانیا
گەورەکانی دەرماندا کۆبووەوە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بۆ ئەوەی بتوانن پێکوتە و چارەسەرێک
بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بدۆزنەوە، هەوڵەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی دەرماندا
بەردەوامە.
ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی خۆپارێزییەکانی لە
ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتی، "ماوەی چەند هەفتەیەکە، لە ترسی کۆرۆنا دەستم لە رووخساری
خۆم نەداوە، بیری رووخسارم ئەکەم."
سەرۆکی ئەمریکا چەند جارێک باسی لەوە کردووە کە ئەمریکا
نزیک بووەتەوە لە بەرهەمهینانی چارەسەر و پێکوتەیەک لە دژی ڤایرۆسی کۆرنا، بەڵام
تاکو ئێستا هەوڵەکان بە ئەنجام نەگەیشتوون.
تاکو ئێستا ١٥٨ کەس لە ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا
بوون و ١١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
953 جار خوێندراوەتەوە