ئەمریکا وادەى بەرهەمهێنانى چارەسەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا رادەگەیەنێت

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 03/03/2020
جیهان
+
-

مایک پێنس جێگرى سەرۆکى ئەمریکا لە لێدوانێکى گەشبنیانەدا بە ئاراستەى دۆزینەوەى چارەسەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەو وادەیەى راگەیاند کە دەتوانرێت بە دوو قۆناغ ڤاکسینەکەى تێدا بەرهەم بهێنرێت.

 

 پێنس لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڤاکسینى دژى کۆرۆنا تاکو کۆتایى ئەمساڵ یان سەرەتاى ساڵى داهاتوو بەردەست نابێت، بەڵام دەتوانرێت تاکو هاوین یان پاییزى داهاتوو دەرمان بۆ کەمکردنەوەى ئازارى ئەو کەسانە بەرهەم بهێنرێت کە تووشى ڤایرۆسەکە دەبن.

ئەو لێدوانەى پێنس وەکو سەرۆکى لیژنەى رووبەروو بوونەوەى کۆرۆنا لە ئەمریکا لە کاتێکدایە کە تاکو ئێستا ٦ کەس بە کۆرۆنا لەو وڵاتە مردوون کە سەرجەمیان لە ویلایەتى واشنتۆن تۆمارکراون.

لەو شەش کەسەى کە بە کۆرۆنا مردوون، پێنجیان لە هەرێمى کینگ بوون کە شارى سیاتڵى لێیە و ژمارەى دانیشتوانەکەى ٧٠٠ هەزار کەسە، حاڵەتى شەشەمیش لە هەرێمى سانهۆمیش تۆمارکراوە.

9873 جار خوێندراوەتەوە