بۆ یەكەمجار وێنەیەكی گیڤارای ئەرجەنتینی بڵاودەكرێتەوە كە سەردانی ئارامگەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە دیمەش دەكات.
پێگەی وێنە مێژووییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی چێ گوارای ئەرجەنتینی ناسراو بە گیڤارا بڵاوكردەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1959 و بۆ یەكەمجارە بڵاودەكرێتەوە.
وەك ئەوەی كە پێگەی وێنە مێژووییەكان ئاماژەی پێداوە، وێنەكە لەو كاتەدا گیراوە كە گیڤارا سەردانی دیمەشقی كردوە، یەكێك لەو شوێنانەش كە سەردانی كردوە، ئارامگەی سەلاحەدینی ئەیوبی فەرماندە و كەسایەتی بەناوبانگی كوردی كردوە.
گیڤارا لە ساڵی 1928 لە ئەرجەنتین لە دایك بووە و لە ساڵی 1967 كۆچی دوایی كردوە. لە یەك كاتدا پزیشك و شۆڕشگێڕ بووە و یەكێك بووە لە كەسایەتییەكانی شۆڕشی كوبا و لەسەر ئاستى جیهان وەکو کەسایەتییەکى شۆڕشگێڕ و داکۆکیکار لە مافى گەل ناسراوە.
سەلاحەدینی ئەیوبی كوردە و دامەزرێنەری دەسەڵاتی ئەیوبییەكانە و یەكەم پاشا بووە كە حوكمی هەردوو وڵاتی سوریا و میسری پێكەوە كردووە، لە ساڵی 1137 لە دایكبووە و لە 4 ئازاری 1193 كۆچی دوایی كردوە.
9762 جار خوێندراوەتەوە