کچێکی کەنەدی لەپێناو
ژیانی پشیلەکەیدا، ئامادەنەبوو بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی و سەرەڕای مەترسی لەسەر
ژیانی، لە وهاندا مایەوە.
کریتستینا شرامکۆ ئەو
کچە ٢١ ساڵە کەنەدییەی دانیشتووی شاری وهانە، ناوی تۆمارکردبوو تاکو بگەڕێتەوە بۆ
کەنەدا، بەڵام لەبەرئەوەی لە فڕۆکەکەدا رێگەی پێنەدراوە پشیلەکەی بباتەوە کەنەدا، لە
شارەکەدا ماوەتەوە.
کچەکە ماوەی هەشت مانگە
لە وهان دەژی، دەڵێت، "دەمتوانی پشیلەکەم (کیتیا) لای هاوڕێ چینییەکانم
بەجێبهێڵم، بەڵام بەجێیناهێڵم."
شرامکۆ دەربارەی دۆخی
شاری وهان وتی، دواین جار هەفتەیەک پێش ئێستا لە ماڵەوە دەرچووە، تاکو لە بازاڕێکی
بەرامبەر ماڵەکەی شتومەک بکڕێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە،
رۆژانە بە ژیان لەگەڵ پشیلەکەیدا بەسەردەبات، بەڵام لەبەرئەوەی ناتوانێت پەیوەندی
لەگەڵ کەسدا هەبێت، تووشی بێزاریی و ماندوویەتیی دەروونیی بووە.
لە ویلایەتی هوبەی کە
یەکێک لە شارەکانی بریتییە لە وهان، ٥٠ ملیۆن کەس خراونەتە کارانتیناوە (چاودێریی
و جیاکردنەوە).
لە کۆتایی ساڵی
رابردووەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە، تاکو ئێستا ١٧٧٠ کەس گیانیان
لەدەستداوە و تەنها لە چینیش ٧٠ هەزار و ٥٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
3014 جار خوێندراوەتەوە