ئۆتۆمبیلەکەی ماکرۆن پەکی کەوت

KNN : Kurdish News Network
06:45 - 13/02/2020
هەمەڕەنگ
+
-

ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێک لە وڵاتی پۆڵەندایە، بەڵام لەکاتی ماڵئاوای لەسەرۆکی ئەو وڵاتە ئۆتۆمبیلەکەی پەکی کەوت و کاری نەکرد،ئەوەش دۆخێکی ناخۆشی بۆ سەرۆکی فەرەنسا دروستکرد.

 

میدیاکانی فەرەنسا رایانگەیاند، ماکرۆن لە سەردانەکەیدا ئۆتۆمبیلی رینۆی دروستکراوی فەرەنسای بەکارهێناوە، بەڵام لەکاتی سەرکەوتنی بۆ ماڵئاوای ئۆتۆمبیلەکە کاری نەکردوە.

 

ماکرۆن بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبێت وتویەتی شتێکی سادەیەو چارەسەری دەکەم بەڵام ئۆتۆمبیلەکە کاری نەکرد،هەر بۆیە باڵیۆزی فەرەنسا لە پۆڵەندا بە خێرای ئۆتۆمبیلێکی بۆ ماکرۆن دابین کرد.


1807 جار خوێندراوەتەوە