ئەندامێکی
فراکسیۆنی بینا، لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، چاوەڕوان دەکرێت، سەرۆک
وەزیرانی نوێ، ڕووبەڕوی ئاستەنگێکی گەورەبێیتەوە، لەبەرامبەر هەندێک فراکسیۆن کە
موزایەدە دەکەن.
دەلال
غەرباوی، ئەندامی فراکسیۆنی بینا لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە
دیجیتاڵ میدیای KNNڕاگەیاند، پێشبینی دەکەن محمەد عەلاوی، لە گفتوگۆکردن
لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بۆ پێكهێنانی حکومەت رووبەڕوی کۆمەڵێک ئاستەنگی قورس
ببێتەوە، بەهۆی موزایەدەی هەندێک لایەن و داواکارییەکانیان لە کابینە وەزاریییەکە.
ئەندامەکەی
پەرلەمان، پێشبینیش دەکات، لە چەند ڕۆژی داهاتودا عەلاوی پێکهاتەی کابینە
وەزارییەکەی ڕابگەیەنێت، جەختیشیکردەوە، هەندێک لە وەزیرە شیعەکان دەگۆڕێن وەک
وەڵامێک بۆ داواکاری خۆپیشاندەران و کۆتایهێنان بە موزایەدە.
672 جار خوێندراوەتەوە