دەروازەی سنوری زرباتیە ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ژمارەیەک گەشتیاری ئێرانیان بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.
بەپێی بەیاننامەیەکی دەروازەی سنوری زرباتیە کە دەست دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن کەوتووە، لە پارێزگای واست ژمارەیەک گەشتیاری ئێرانیان دەستگیرکردووە، کە 19 بۆ 20 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و حەبی میتادونیان پێبووە.
ئاماژە بۆئەوەشکراوە، ئەو گەشتیارانە پێش ئەوەی بێنە ناو دەروازەکە، توانراوە لەڕێگەی پۆلیسی ماددە هۆشبەرەکان و پۆلیسی دەروازەکە دەستگیربکرێن، ڵێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
.
945 جار خوێندراوەتەوە