له خولى تۆپى پێى یانه‌كانى پله‌ى سێى توركیا، یاریزانێك به‌سێ لێدانى سزا ناتوانێت گۆڵ تۆماربكات، له جارى سییه‌میشدا به‌رگریكارێك لێدانه‌كه‌ى ده‌گێڕێته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى گۆڵپارێزه‌كه به‌كارتى سور ده‌كرێته ده‌ره‌وه
له خولى پله‌سێى یانه‌كانى توركیا له یارى نێوان وشاك سپۆر و ئه‌رگه‌نه سپۆر، یاریه‌كه به ئه‌نجامى دووگۆڵى بى به‌رامبه‌ر له سودى وشاك سپۆر كۆتاى هات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو له خوله‌كى 90 و كۆتاى یارییه‌كه ناوبژیوان لێدانێكى سزایى بۆ یانه‌ى ئه‌رگه‌نه سپۆر هه‌ژمار كرد، به‌ڵام یاریزانى جێبه‌جێكار دوایى سێ جار نه‌یتوانى گۆڵ تۆماربكات، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى ناوبژیوان له جارى یه‌كه‌م و دووه‌مدا به‌بیانوى جوڵه‌ى گۆڵپارێزه‌كه‌وه دوولێدانى سزاى ڕه‌تكرده‌وه و به‌كارتى سور گۆڵپارێزه‌كه‌ى كرده‌ده‌ره‌وه، به‌ڵام له جارى سێیه‌مدا، به‌رگریكارێكى یانه‌ى وشاك سپۆر ده‌بێت به گۆڵپارێز و ئه‌ویش لێدانه‌سزاكه‌ى گێڕایه‌وه وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره.
1194 جار خوێندراوەتەوە