موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا، بۆ دەرکردنی
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات.
رێبەری رەوتی سەدر لە
بەیاننامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمان، خاک و سەروەری عێراق لەلایەن هێزە
داگیرکەرەکانەوە پێشێلکراوە.
سەدر روو لە
خۆپیشاندەران دەکات و دەڵێت، "دڵنیام ئێوە بۆ هەموو لایەکی دەسەلمێنن ملکەچی
بۆ ئەمریکا نانوێنن و تەنها بۆ خودا ملکەچ دەبن."
رێبەری رەوتی سەدر، لە ستایشی خۆپیشاندەراندا باس لەوە دەکات، شۆڕشی عێراق دەبێت بە خێر و بەرەکەت بۆ عێراق و گەلەکەی..
2743 جار خوێندراوەتەوە