ئەمڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی
لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت به دامه‌زراندنی په‌روه‌رده‌ی که‌رکوک
به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا بڕیاردرا رێکارەکانی دامەزراندنی پەروەردەی کەرکوک رابگیرێت.
مەریوان نادر ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا
رایگەیاندوە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە سەرجەم رێکارەکانی جێبەجێکردنی ناو دامەزراوان رابگیرێت، تا ئه‌و کاته‌ی وردبینی ته‌واو
له دۆسییه‌ی ئه‌و که‌سانه ده‌کرێت که ناوه‌کانیان راگه‌یه‌ندراوه.
بەپێی
راگەیەندراوەکەی ئەو پەرلەمانتارە، سه‌ره‌تا
ده‌بێت لیژنه‌که‌ی په‌روه‌رده‌ی که‌رکوک وردبینی تێدا بکه‌نه‌وه و دواتر لیژنه‌یه‌ک
له په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌کاته‌وه.
مەریوان
نادر داواشی کردوە هەر دەرچوویەک هەست دەکات مافی خوراوە سكاڵایان لا بکات بۆ
ئەوەی بتوانن کاری لەسەر بکەن.
لە
چەند رۆژی رابردوودا ناوی دەرچووانی دامەزراوانی پەروەردەی کەرکوک راگەیەندرا و
ئەنجامەکەش نیگەرانی زۆری دەرچوانی لێکەوتەوە بەوەی دەڵێن ژمارەیەکی زۆرمان مافمان
خوراوە.
665 جار خوێندراوەتەوە