ڤیدیۆ.. ڤلادیمێر پوتین و جۆرج بوش سەما دەکەن

KNN : Kurdish News Network
03:50 - 14/01/2020
جیهان
+
-

کۆشکی کریملن ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا جۆرج بوش و ڤلادیمێر پوتین لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا سەما دەکەن.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی روسیا، بە گۆرانییەکەی روسییەوە لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا سەما دەکەن.

ئەم ڤیدیۆیە یەکێکە لەو ڤیدیۆیانەی لە ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩ تۆمارکراون و لە ئێستادا بڵاودەکرێنەوە.

پوتین دوای ئەوەی سەماکە تەواو دەکات، دەستی سەماکەرە ژنەکەی تەنیشتی ماچ دەکات، دواتر لەگەڵ بوشدا دەڕۆن و لە تەنیشت لاورا بوش دادەنیشن.

6792 جار خوێندراوەتەوە