سەدر بڕیاریدا هەموو دامو دەزگاکانی دابخات بۆ ماوەی ساڵێک

09:00 - 14/12/2019
عێراق

موقته‌دا سه‌در، فه‌رمانى دا به‌داخستنى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى سه‌ر به‌ره‌وتى سه‌در بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ، جگه‌ له‌ده‌زگاى مه‌زارگه‌ى سه‌ید محه‌مه‌د سه‌دڕ وهه‌ردوو كوڕه‌كه‌ى.

نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بەفەرمانی خۆی دەزگاکانی سەر بە رەوتی سەدر سەرجەمیان دادەخرێن، بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ.

باسی لەوەشکردووە، "بڕیارەکە داخستنی سەرجەم دەزگاکان دەگرێتەوە جگه‌ له‌ده‌زگاى مه‌زارگاى سەعید سەید محەمەد سەدر و کوڕەکەی، نوسینگەی تایبەتی سەدر، یەکەکانی سەرایا سەلام"  .

لەهەمانکاتدا، سەرپەرشتی گشتی نوێژی هەینی بە نوسینگەی تایبەتی سەدرەوە دەبەسترێتەوە.

964 جار خوێندراوەتەوە