بەپێی خشتەی نوێی وەزارەتی دارایی و ئابوری
هەرێمی کوردستان بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دووەم موچەی ئەنجومەنی دادوەری
و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و کەس و کاری شەهیدان دابەشدەکرێت.
ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵە
و نۆیەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان
کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی
هەیە.
6213 جار خوێندراوەتەوە