وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم بە فەرمى
خشتەى دابەشکردنى موچەى بڵاوکردەوە و هەفتەى داهاتوو چەند شوێنێک موچە وەردەگرن.
بە گوێرەى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى و
ئابورى حکومەتى هەرێم کە بۆ دیجیتاڵ میدیاى KNN نێردراوە، رۆژى یەکشەممە، موچەى هێزەکانى ٧٠ و ٨٠ ى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى
حکومەتى هەرێم راگەیاند، ڕۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی و چوارشەممەش
مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.
کۆتا ڕۆژی هەفتەکەش مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان
و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە، موچەى لیواکانى
سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە دابەشکرا.
14091 جار خوێندراوەتەوە