بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی
پێنجشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ موچەى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی پێنجشەممە،
موچەى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم
وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.
ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵە
و نۆیەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان
کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی
هەیە.
11521 جار خوێندراوەتەوە