له بنه‌مادا گه‌مه‌ى
تۆپى پێ گه‌مه‌یه‌كى به كۆمه‌ڵه، به‌ڵام هه‌ر یاریزانێك له‌نێو یاریگادا هه‌ڵسوكه‌وتى
تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه و خاوه‌نى شێوازێكى جیاوازه له گوازارشتكردن و ده‌ربڕینى
هه‌سته‌كان.
هێرشبه‌ره‌كان زیاتر
گرنگى به‌م لایه‌نه ئه‌ده‌ن و زۆرینه‌یان له‌كاتى تۆماركردنى گۆڵدا نمایش و جوڵه‌ى
تایبه‌ت ئه‌كه‌ن، هه‌ر نمایشێكیش لوغز و چیرۆكێكى له پشته‌وه‌یه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه
هێرشبه‌ره‌كان ده‌یانه‌وێ ڕێز‌و وه‌فاو خۆشه‌ویستى خۆیان بنوێنن، یاخود مه‌به‌ستیانه
په‌یامێكى مرۆیی، ئایینى، كلتورى، سیاسى، نه‌ته‌وه‌یی بگه‌یه‌نن.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه
له دوو ده‌یه‌ى ڕابردوودا به ئاشكرا له‌نێو وه‌رزشى تۆپى پێدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌و
هه‌ر هێرشبه‌رێك مه‌به‌ستیه‌تى نمایش و جوڵه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێ و پێى
بناسرێته‌وه، ئێمه له‌م ڕاپۆرته ڤیدیۆییه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین چیرۆك و لوغزى نمایشى
به‌شێك له هێرشبه‌ره‌كانى جیهان به‌رچاو بخه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێرشبه‌رانه‌ى
مه‌به‌ست و په‌یامێكیان له‌و جوڵانه‌دا هه‌یه:
لیۆنێل میسى
ڕه‌نگه زۆرینه‌مان تێبینى
به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو ده‌ستى لیۆنێل میسیمان كردبێ بۆ ئاسمان له‌كاتى تۆماكردنى
گۆڵدا، به‌ڵام ڕه‌نگه كه‌مێكمان بزانین هۆكارى ئه‌و ده‌ستبه‌رزكردنه‌وه‌یه‌ى چیه.
ئه‌و نمایشه تایبه‌ته‌ى
میسى، نیشاندانى ڕێز‌و وه‌فایه بۆ ڕۆحى داپیره‌ى كه ڕۆڵێكى ئێجگار گه‌وره‌ى بینیوه
له پێگه‌یاندن و هاندانى میسى بۆ یارى تۆپى پێ.
كاتێك لیۆنێل میسى به‌ده‌ست
نه‌خۆى لاوازى گه‌شه‌ى جه‌سته‌یه‌وه ده‌یناڵاند داپیره‌ى وه‌ك كێوێك له پشتییه‌وه
وه‌ستا.
كاتێك ڕاهێنه‌ره‌كانى
تۆپى پێ میسیان بێهیوا ده‌كردو پێیان ده‌وت تۆ گونجاو نیت بۆ تۆپی پێ، ئه‌وه داپیره‌ى
بو ده‌یوت به‌ڵێ تۆ گونجاویت و ده‌توانیت ببیته باشترین یاریزانى تۆپى پێ.
دواجار قسه‌ى داپیره‌ى
ده‌رچو و میسى بوه ئه‌فسانه‌یه‌كى تۆپی پێ و تائێستا شه‌ش جار بۆته باشترین یاریزانى
تۆپى پێى جیهان و چه‌ندین نازناوى له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه به ده‌ستهێناوه.
نمایشى ده‌ستبه‌رزكردنه‌وه‌ى
میسیش په‌یوه‌ندى به‌و چیرۆكه‌وه هه‌یه‌و نیشاندانى ڕێز‌و وه‌فایه‌كى قوڵه له ڕۆحى
داپیره‌ى كه ئێستا له ژیاندا نه‌ماوه .
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
هه‌موان تێبینى شێواز
ئاهه‌نگێڕان و خۆشى ده‌ربڕینى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆمان كردووه له‌كاتى تۆماركردنى گۆڵدا،
كه بریتیه له خۆهه‌ڵدان و جێگیركردنى قاچه‌كانى له‌سه‌ر زه‌وى و كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو
ده‌ستى و ده‌ربڕینى وشه‌ى (سى) به شێوازى هاواركردن، ده‌سته‌واژه‌ى سى وشه‌یه‌كى
ئیسپانییه‌و به‌ماناى به‌ڵێ دێ.
له چاوپێكه‌وتنێكى كه‌ناڵى
سۆكه‌ردا ڕۆناڵدۆ ده‌رباره‌ى ئه‌و نمایشه تایبه‌ته‌ى خۆى ده‌ڵێ؛ بۆ یه‌كه‌مینجار
ئه‌و ئاهه‌نگێڕانه‌م له ساڵى 2013 دا به‌كارهێنا له یارییه‌كى دۆستانه‌ى ڕیاڵمه‌درید
و چێڵسى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
ڕۆناڵدۆ ده‌شڵێت؛ له‌ڕاسیتدا
هیچ مه‌به‌ستێكى تایبه‌تم له به‌كارهێنانى ئه‌و نمایشه‌دا نه‌بووه و ته‌نها
كاردانه‌وه‌یه‌كى خۆبه‌خۆ بوه، ناشزانم ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م چۆن بۆ هات و چۆن ده‌رم
بڕى، به‌ڵام دواتر بوه شوناسێكى من و له‌گه‌ڵ هه‌مو گۆڵكردنێكدا هانده‌ران هاواریان
ده‌كرد (سى).
ئه‌و نمایشه تایبه‌ته‌ى
رۆناڵدۆ بۆته براندێكى ئه‌و یاریزانه‌و له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا لاسایی ده‌كرێته‌وه ...
ئه‌نتوان گریزمان
ئه‌م یاریزانه خاوه‌نى
سه‌مایه‌كى تایبه‌ته و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نساو یانه‌كانى ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌دریدو
به‌رشه‌لۆنه به‌كاریهێناوه.
ئه‌و سه‌مایه
گوزارشته له به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو په‌نجه‌ى ئه‌مسه‌روئه‌وسه‌رى ده‌سته‌كانى
جوڵاندنى قاچ و ده‌سته‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش.
ئه‌نتوان گریزمان ده‌رباره‌ى
ئه‌و سه‌ما تایبه‌ته‌ى خۆى ئه‌ڵێ؛ هه‌مان ئه‌و سه‌مایه‌یه كه هونه‌رمه‌ندى ڕاپى
كه‌نه‌دى (ئۆبرى دره‌یك گراهام) له گۆرانى (هۆتلینگ بلینگ)دا به‌كاریهێناوه، منیش
له خۆشه‌ویستم بۆ ئه‌و گۆرانییه‌و سه‌رنجڕاكێشى سه‌ماكه پێم باشبو له كاتى تۆماركردنى
گۆڵدا به‌كاریبهێنمه‌وه.
گریزمان خاوه‌نى چه‌ندین
نمایشى جیاوازه‌و له یاریه‌كه‌و بۆ یارییه‌كى دیكه جوڵه‌و نمایشى تایبه‌ت به‌كارده‌هێنێ،
به‌ڵام سه‌ماكه‌ى (ئۆبرى دره‌یك گراهام) بۆته شوناسى ئه‌و یاریزانه.
گاریس به‌یڵ
ئه‌م یاریزانه له‌كاتى
تۆماركردنى گۆڵدا به نمایشێكى تایبه‌ت ده‌ناسرێته‌وه كه دروستكردنى وێنه‌ى دڵه
به ده‌سته‌كانى، له‌ئێستادا ئه‌م نمایشه‌ى گاریس به‌یڵ بۆته براندێكى بازرگانى تۆماركراو
به‌ناوى خۆیه‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان،
به‌كارهێنانى ئه‌م نمایشه له‌لایه‌ن ئه‌و یاریزانه‌وه گوزارشته له ده‌ربڕینى خۆشه‌ویستى
خۆى بۆ ژنه‌كه‌ى (ئیما ریس جۆنس) كه ساڵانێكى
زۆر خۆشه‌ویستى یه‌ك بون تا له مانگى 2 ى 2019 دا هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامدا.
به‌یڵ و ئیما ریس جۆنس
له قۆناغى خوێندكارییانه‌وه خۆشه‌ویستیان له‌نێواندایه‌و په‌یوه‌ندییه‌كى توندوتۆڵیان
هه‌بوه به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه، هه‌ربۆیه له‌كاتى تۆماركردنى هه‌ر گۆڵێكدا به‌یڵ
په‌یامى خۆشه‌ویستى خۆى بۆ ناردووه.
لویس سوارێز
له ته‌واوى تۆماركردنى گۆڵه‌كانیدا یه‌ك نمایش دووباره ئه‌كاته‌وه،
سه‌ره‌تا مه‌چه‌كى ماچ ده‌كاو پاشان سێ په‌نجه‌ى ده‌ستیشى ماچ ئه‌كا، ئه‌مه شێوازى
ده‌ربڕینى خۆشحاڵى لویس سوارێزه له‌كاتى تۆماركردنى گۆڵدا.
ئه‌م هێرشبه‌ره به
توانایه‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى و هه‌ڵبژارده‌ى ئۆروگواى له‌سه‌ر ئه‌و نمایشه
تایبه‌ته‌ى خۆى ئه‌ڵێ، ماچ كردنى مه‌چه‌كى ده‌ستم ده‌ربڕینى خۆشه‌ویستى خۆمه بۆ
هاوسه‌ره‌كه‌م، ماچ كردنى سێ په‌نجه‌ى ده‌ستیشم گوزارشته له خۆشه‌ویستیم بۆ مناڵه‌كانم.
لویس سوارێز به‌یه‌كێك
له باشترین هێرشبه‌ره‌كانى جیهان داده‌نرێ و ساڵى 2009 له‌گه‌ڵ (سۆفیا بالبى)
هاوسه‌رگیرى كردووه‌و خاوه‌نى كوڕ‌و كچێكه به‌ناوى (بنیامین و دلڤینا).
پۆڵ پۆگبا
خاوه‌نى سه‌مایه‌كى تایبه‌ت
و سه‌رنجڕاكێشه له‌كاتى تۆماكردنى گۆڵدا، زۆرینه‌ى جار له‌گه‌ڵ یاریزانێكى هاوڕێى
له‌یانه‌كه‌دا، نمایشى ئه‌كات.
ئه‌م سه‌مایه‌ى پۆگبا
لاساییكردنه‌وه‌ى سه‌مایه‌كى (كام نیوتن) یاریزانى كارۆلینا پانسه‌رزه له تۆپى پێى
ئه‌مریكا، سه‌ماكه به (داب) ناوده‌برێ و له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له
جیهاندا به‌كاردێ.
پۆگبا ئه‌م سه‌مایه‌ى
له زۆرینه‌ى گۆڵه‌كانیدا به‌كارهێناوه له‌گه‌ڵ یانه‌ى مانشسته‌ر یونایتد‌و هه‌ڵبژارده‌ى
فه‌ره‌نسا، هه‌ر له ڕێگه‌ى ئه‌م یاریزانه‌وه سه‌ماى داب ناوبانگێكى زیاترى په‌یداكرد،
له‌ئێستاشدا به‌شێكى زۆر له وه‌رزشه‌وانان له یارییه جیاوازه‌كاندا ئه‌م نمایشه
به‌كارده‌هێنن .
1314 جار خوێندراوەتەوە