كه‌لار... ئۆتۆمبێلێك هاوڵاتیه‌ك ده‌كات به‌ژێره‌وه‌ و به‌جێی دێڵێت

KNN : Kurdish News Network
09:11 - 26/10/2019
کوردستان

شه‌وی رابردوو، له‌گه‌ڕه‌كی كه‌لاری كۆنی قه‌زای كه‌لار، شۆفێرێك كه‌ ئۆتۆمبێڵێكی جۆری ئه‌ڤه‌لۆنی پێ بووه‌، هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ ده‌كات به‌ژێره‌وه‌ و پاشان به‌ برینداری به‌جێی ده‌هێڵێت، به‌ڵام دواتر هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، له‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان، ئاشكرایكرد؛ شه‌وی رابردو شۆفێرێك كه‌ ئۆتۆمبێڵێكی جۆری تۆیۆتا- ئه‌ڤه‌لۆنی پێبووه‌، هاوڵاتیه‌كی به‌ناوی (عه‌لی ئیسماعیل) كردبو‌ به‌ژێره‌وه‌ و به‌سه‌ختی برینداری كردبوو، پاشان هه‌ڵاتبو.

مقه‌ده‌م عه‌لی، وتیشی؛ هاوڵاتیه‌كه‌ به‌ برینداری گه‌یه‌نرابوه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو؛ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ به‌دواداچونی به‌په‌له‌ و توانیویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا و شۆفێره‌كه‌شی به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتوچۆ ده‌ستگیربكه‌ن.

دوێنێ هه‌ینی، قوربانییه‌كانی هاتوچۆ زۆربون و به‌پێی ئاماره‌كان، 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 17 كه‌سیش برینداربوون.

921 جار خوێندراوەتەوە