سبەی موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:07 - 20/10/2019
ئابوری

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم لیستی موچەی راگەیاند و بەپێی لیستی نوێی موچە، سبەی دووشممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، موچەی ١٣ وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و دەستە دابەشدەکرێت.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی راگەیاند، سبەی دووشه‌ممه‌ 21/10/2019 موچەی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دابەش دەکرێت.

هەر بەپێی خشتەی نوێی موچە، سبەی رۆژی دووشەممە، موچەی دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ژینگه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین دابەشدەکرێت.

 

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

5798 جار خوێندراوەتەوە