ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازارەکانی جیهاندا بە ٥٢ دۆلار و ٨٧ سەنتە، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٥٨ دۆلار و ٣٥ سەنتە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە سەدا 10 بەرزبووبووەوە، بەجۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٦٧ دۆلار، هاوكات، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی گەیشتە، ٦٢ دۆلار.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە ئاسایشی وڵاتانی بەرھەمھێن و بە زیادبوونی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتەوە.
663 جار خوێندراوەتەوە