رێگای هه‌ولێر خه‌بات داده‌خرێت

KNN : Kurdish News Network
09:46 - 05/10/2019
کوردستان

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به‌هۆی ئه‌و فشاره‌ زۆره‌ی له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان شاری هه‌ولێر و قه‌زای خه‌بات هه‌یه‌، هاتوچۆ له‌و شه‌قامه‌ په‌كی كه‌وت.

په‌یامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN ئاشكرایكرد: رێگاكه‌ له‌ئێستادا یه‌كێك له‌ سایده‌كانی نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌ و چاك ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه‌ ته‌نها یه‌ك سایدیان به‌كارده‌هێنرێت و به‌هۆی زۆری فشاری هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌، چه‌ند كاتژمێرێكه‌ هاتوچۆ په‌كی كه‌وتووه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد؛ شۆفێره‌كان داوا ده‌كه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی هه‌ولێر تیمه‌كانی خۆی بنێرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی رێگاكه‌، به‌و پێیه‌ی دروستبونی ئاسته‌نگ له‌و رێگایه‌ پێشبینیكراو بووه‌.

5756 جار خوێندراوەتەوە