نوێترین لێدوانی عادل عەبدولمەهدی لەسەر خۆپیشاندانەکان

KNN : Kurdish News Network
02:07 - 04/10/2019
عێراق
+
-

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، وڵات لەنێوان دوو بژاردەدایە، مانەوە یان نەمانی دەوڵەت.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا لەسەر خۆپیشاندانەکان ڕایگەیاند" ڕێگانادەین خۆپیشاندانە ئاشتییەکان بۆ مەبەستی توندوتیژی بەکار بهێنرێت، دڵنیاشتان دەکەینەوە گوێمان لەئێوە گرتووە و خواستی خۆپیشاندانەکان خواستی ئێمەشن"

ئاماژەی بەوەشکرد، " گوێمان لە داواکارییەکان گرتووە و پڕۆژەمان هەیە بۆی، بەڵام کاتمان پێویستە تا ئەمانە جێبەجێ دەکرێن"

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی " پڕۆژەمان هەیە موچە بەکەسانی کەمدەرامەت بدەین و خواستی خەڵک خواستی حکومەتیشە"

 

هاوکات، لە وتارەکەیدا، عەبدولمەهدی داوای له‌ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کرد دەسەڵاتی پێبدەن پۆستە وەزارییەکان پڕ بکاتەوە. 

وتارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکاتێکدایە سێ ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە پارێزگاکانی عێراق بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی ۳۰ کەس کوژراون و سەدان برینداریش هەیە.

2570 جار خوێندراوەتەوە