وێنه‌... له‌ روداوێكی هاتوچۆدا ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا

KNN : Kurdish News Network
11:04 - 29/09/2019
کوردستان


كاتژمێر ١٠.٠٠ی ئه‌مشه‌و له‌ شاری كه‌ركوك، له‌ روداوێكی هاتوچۆدا، دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و ئه‌ندامانی خێزانێك به‌ سه‌ختی برینداربوون و ژنێكیش گیانی له‌ده‌ستدا.

په‌یامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN له‌ شاری كه‌ركوك، رایگه‌یاند: روداوه‌كه‌ له‌ نزیك شه‌قامی دوو سایدی فڕۆكه‌خانای شاره‌كه‌ رویداوه‌ و ده‌ستبه‌جێ دایكه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی به‌ سه‌ختی برینداربوون.

هه‌روه‌ها وتیشی: ده‌ستبه‌جێ برینداره‌كان گه‌یاندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك.

1579 جار خوێندراوەتەوە