په‌یامی سوپاسی كه‌ناڵی KNN

02:46 - 26/09/2019
کوردستان

ئه‌مڕۆ، كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردی (KNN) كۆتایی به‌ په‌خشی خۆی ده‌هێنێت و له‌ په‌یامێكدا سوپاسی ‌خه‌ڵكی كوردستان و بینه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كات، كه‌ له‌چه‌ند ساڵی رابردودا بینه‌ر و كاوهاری بوون.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی كارمه‌ندانی KNN و به‌ ئاماده‌بونی فازیل نه‌جیب، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای وشه‌، هه‌روه‌ها كورده‌ حه‌سه‌ن جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی KNN، دیدی نوێ و پێگه‌ی میدیای كوردی تاوتوێ كرا و بڕیاری داخستنی كه‌ناڵه‌كه‌ به‌ سه‌رجه‌م ستافی كه‌ناڵه‌كه‌ راگه‌یاندرا.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌:

په‌یامی سوپاسی KNN

ئه‌مشه‌و (26له‌سه‌ر 27ی 9ی 2019) كاتژمێر (08.00)، كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردی (KNN)، پاش  (10) ساڵ و (9) مانگ، كۆتایی به‌ په‌خشی خۆی ده‌هێنێت.

KNN سوپاسی ‌خه‌ڵكی كوردستان و بینه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كات، كه‌ له‌چه‌ند ساڵی رابردودا بینه‌ر و هاوكاری بوون.

ماڵئاوا