لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە قەندیل وناوچە شاخاوییەكان لە كۆتای وەزی هاوین وسەرەتای پایز ئاژەڵداران لە ڕێگەی هەرەوەزیەوە دەست دەكەن بەبڕینەوەی لق و پۆپ وگەڵای داربەڕوو و مازوو پاشان لەسەر یەكی دادەنێن بەشێوەی هەرەمی كە پێی دەگوترێت قۆری.
ئاژەڵداران لەوەرزی زستان كاتێك بەفر دەبارێت وەك خۆراكێكی سەرەكی دەیدەن بەمەڕو بزنەكانیان چونكە لەوكاتەدا پوش وپەڵاش وخواردنێك لە دەشت ودەر نامێنێت، ئەو كارەش لەڕێگەی هەرەوەزیەوە دەكرێت.
1100 جار خوێندراوەتەوە