دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا
رەزامەندیی نیشاندا بۆ ناردنی هێزێكی تایبەتی ئەمریكا بۆ سعودیە، تا پاڵپشتیی بەرگرییە
ئاسمانیەكانی سعودیە بكەن.
مارك ئێسپەر وەزیری بەرگری
ئەمریكا رایگەیاند، لەسەر داوای حكومەتی سعودیە، سەرۆك ترەمپ رازی بووە لەسەر
ناردنی هێز بۆ ئەو وڵاتە.
وتیشی, ئەركی ئەو هێزە
پشتیوانیكردنی یەكەكانی سوپای سعودیە دەبێت لە سیستەمی بەرگری ئاسمانیی و موشەكیی
ئەو وڵاتە بە رووی هەر هێرش و پەلامارێك.
وەزیری بەرگری ئەمریكا
راشیگەیاند، هەوڵدەدەن بە زوویی سیستەمی بەرگری پێشكەوتوو بدەن بە سعودیەو ئیمارات,
بۆ ئەوەی پەرە بە توانا بەرگرییە ئاسمانیەكانیان بدەن و بەرگریی لەخۆیان بكەن.
ناردنی هێزی زیاتری تایبەتی
ئەمریكا بۆ سعودیە، دوای هێرشی سەر دامەزراوە نەوتیەكانی ئەو وڵاتە دێت لە هەفتەی
رابردوودا.
1052 جار خوێندراوەتەوە