ئێوارەی ئەمڕۆ 19/9/2019 زەین ئەلعابیدەین، سەرۆککۆماری لهسهر كارلابراوی تونس
لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە سعودییە گیانی لە دەستدا.
مونیر بن ساڵحه، پارێزەرەکەی زەین ئەلعابیدەین، بە سکای نیوزی ڕاگەیاندووە:
دوای مردنی العابیدین لە سعودییە دەنێژرێت و ناگەڕێندرێتەوە تونس.
بەپێی
زانیارییەکانی پارێزەرەکەی زەین ئەلعابیدەین، ناوبراو پێشتر نەخۆشی
شێرپەنجەی پرۆساتی هەبووە و چەند ساڵێک بەو نەخۆشییەوە ناڵاندوویەتی.
زەین ئەلعابیدەین لە ساڵی 2011 هوە دوای خۆپیشاندانەکانی
تونس، کە داوای لەسەرکارلابردنیان دەکرد، لهگهڵ خانهوادهكهی به فڕۆكه تونسی جێهێشت و ئێستاش دوای مردنی، بڕیارە
لە وڵاتی سعودییە بنێژرێت.
1201 جار خوێندراوەتەوە