سلێمانی... ئاگر لە شاخی گۆیژە كەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:17 - 12/09/2019
کوردستان
+
-

لەسەر شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی ئاگر كەوتەوە و دوای چەند كاتژمێرێكیش ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا.

 

دیار ئەبوبەكر, بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە KNN ی ڕاگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ ئاگرێكی گەورە لە شاخی گۆیژە كەوتەوە و دوای نزیكەی سێ كاتژمێر بە هەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكە, كۆنترۆڵ كرا.

وتیشی: نزیكەی دە تیمی بەرگریی شارستانی و تیمی فڕۆكەوانی و چەند تیمێكی یەدەگیش بەشداریی كوژاندنەوەی ئاگرەكەیان كردوە.

سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەش, بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد, تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە و ئاشكراكردنی هۆكارەكەی بۆ تیمەكانی لێكۆڵینەوە بەجێدێڵن.

1133 جار خوێندراوەتەوە