دەزگایەکی حکومەتی روسیا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە،
کە تێیدا دایکێک منداڵەکەی دەخاتە ناو کیسێکی رەشی پلاستیکەوەو پاشان بەجێی دەهێڵێت.
میدیاکانی روسیا بڵاویانکردووەتەوە، دایکەکە تەمەنی 36 ساڵە و منداڵە تازە لەدایکبووەکەی
کردووەتە کیسەیەکی رەشی پلاستیک و پاشان بەجێیهێشتووە.
وەکو لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دایکەکە دوای دانانی مندالەکەی
کەمێک دەوەستێت و بیر دەکاتەوە پاشان بڕیار دەدات و جێیدەهێڵێت.
دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان
بەوەکردووە، کاتێک چوون بە هانای مناڵە تازە لەدایکبوەکەوە، تەندروستی خراپ بووە و رێژەی تای بەرزبۆتەوە و دەستبەجێ رەوانەی
نەخۆشخانەیان کردووە.
بەپێی میدیاکانی روسیا، دوای لێکۆڵینەوە دایکەکە
دۆزراوەتەوە و لە نێو ماڵەکەیدا دەستبەسەرکراوە، لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە بەردەوامە.
16912 جار خوێندراوەتەوە