چل كیلۆمه‌تر مه‌له‌وانی و سه‌وڵلێدان له‌خۆده‌كرێت
ژماره‌یه‌ك ژینگه‌پارێزی نێوده‌وڵه‌تی كوردستانی، چالاكیه‌كی ژینگه‌یی گه‌وره له زێی بچوك (دوكان) ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به دووریی 40كم مه‌له‌وانی و سه‌وڵلێدان ریكۆردێكی نوێ تۆمار ده‌كه‌ن.

نه‌بیل مو‌سا، پارێزه‌ری ئاو له هه‌رێمی كوردستان به دیجیتاڵ میدیای KNNی راگه‌یاند؛ وه‌كو به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی كوردستان و پاكڕاگرتنیان، ژماره‌یه‌ك ژینگه‌پارێز و خه‌ڵكی ژینگه‌دۆست، بڕیارمانداوه رۆژی سێشه‌ممه، له سنوری ئێران و به‌و رێچكه‌یه‌دا كه سه‌رچاوه‌ی ئاوی روباری دوكانه سه‌ركێشییه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ چالاكیه‌كه‌یان سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 40كم له رانیه‌وه بۆ دوكان به مه‌له‌كردن و سه‌وڵلێدان ده‌بڕن.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد؛ له رۆژی هه‌ینیدا دوا به‌شی چالاكیه‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌درێت و خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه له‌و رۆژه پشوه‌دا شانبه‌شانی چالاكوانه‌كان ئه‌وانیش له به‌نداواوی دوكان مه‌له بكه‌ن، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین پاڵه‌وانی بواری مه‌له‌وانی به‌شداری له چالاكییه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.





987 جار خوێندراوەتەوە