دروشمی یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەر ئاشكرا كرا

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 04/09/2019
وەرزش
+
-

دروشمی یارییەكانی مۆندیالی 2022 گوزارشت لە سەربەخۆیی قەتەر دەكات

 دروشمی فەرمیی یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەر ئاشكرا كرا و دروشمەكەش گوزارشت لە سەربەخۆیی ئەو وڵاتە دەكات.

یەكێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ و لیژنەی ڕێكخەری مۆندیالی 2022ی قەتەر، بە فەرمی دروشمی یارییەكانی ئەو مۆندیالەیان ئاشكرا كرد.

لۆگۆی دروشمەكە لە شێوەی ژمارە 8ی ئینگلیزیدایەو ڕەنگی سپییەو دوو خاڵ و تۆپێك و چەند ڕەمزێكی تری لەسەر نەخشێنراوە.

ئەو دروشمە گوزارشت لە سەربەخۆیی وڵاتی قەتەر دەكات كاتێك لە ساڵی 1971ەوە سەربەخۆیی وەرگرتوە.

لەگەڵ ئاشكراكردنی دروشمی ئەو مۆندیالە، لە چەند وڵاتێكی عەرەبی و ئەوروپی و ئەمریكای لاتین لەڕێگەی شاشەی گەورەوە لە شوێنە گشتییەكان دروشمەكە نمایش كرا.

بڕیارە ڕۆژی 21ی مانگی 11ی ساڵی 2022 بە فەرمی یارییەكانی مۆندیال بە بەشداریی 32 هەڵبژاردە لە وڵاتی قەتەر دەست پێ بكات و ڕۆژی 18ی مانگی 12 كۆتایی دێت، بۆ یەكەم جاریشە مۆندیال لە زستانداو لە وڵاتێكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا  بكرێت.

904 جار خوێندراوەتەوە