بەرپرسێكی ئەمریكا: ئەو تاقیكردنەوە موشەكییە چەند هەفتەیەك پێش ئێستا بوە
كۆریای باشوور ئاشكرای دەكات، پێ دەچێت لەم چەند هەفتەیەی دواییدا كۆریای باكوور دوو موشەكی تاقی كردبێتەوەو لە نزیك كەناراوەكانی ڕۆژهەڵاتی كۆریای باكوور، كەوتبێتنە دەریاوە.
بەرپرسێكی ئەمریكا هەواڵەكە پشتڕاست دەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت, پێ دەچێت تاقیكردنەوەی ئەو دوو موشەكە, لە چوارچێوەی ئەو تاقیكردنەوە موشەكییە نوێیانەدا بێت، كە ئەم چەند هەفتەیەی دوایی پیۆنگ یانگ كردوونی.
تاقیكردنەوە موشەكییەكانی ئەم دواییەی كۆریای باكوور, تا ڕادەیەك ئەو هەوڵانەی پەكخستوە كە دەدرێن بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكاو كۆریای باكوور لەبارەی بەرنامە موشەكی و ئەتۆمییەكانی پیۆنگ یانگ, بەتایبەتییش دوای نوێترین دیداری دۆناڵد ترەمپ و كیم جۆنگ ئون لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا.
هەفتەی ڕابردوو ستیڤن بیگن نێرراوی ئەمریكا بۆ كاروباری كۆریای باكوور سەردانی كۆریای باشووری كرد بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگ یانگ.
586 جار خوێندراوەتەوە