منداڵی یەکێک لە شەهیدەکانی ڕووداوەکەی کوڵەجۆ جەڵدە لێیدا

KNN : Kurdish News Network
04:49 - 23/08/2019
کوردستان
+
-

بەپێی زانیارییەکان منداڵی یەکێک لە شەهیدەکانی بازگەی کوڵەجۆ کە لە هێرشێکی داعشدا شەهیدبوو جەڵدە لێیداوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە لە سلێمانی.

 

 منداڵە شەش ساڵەکە منداڵی ئاسۆ جەلال، بەرپرسی بەشی‌ ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی گەرمیانە کە سەرەتای ئەم مانگە لەگەڵ چەند هاوڕێییەکیدا لە هێرشێکی داعشدا شەهیدبوون.

بەپێی زانیارییەکان پزیشکەکان وتوویانە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەلەشیدا منداڵەکە توشی جەڵدەی مێشک بووە.

لە شەوی ٣١ی٧ی٢٠١٩ چەكدارانی داعش لە ناحیەی كوڵەجۆی سەر بە قەزای كفری هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی ئاسایش و بەهۆیەوە فەرماندەیەك و سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەكان شەهید بوون.

4519 جار خوێندراوەتەوە