شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئێران سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:39 - 09/09/2026
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ، شاندێکی باڵای کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتیی ئاغای ڕەزا ڕستگار، سەردانی مەکۆی سەرەکیی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد

 

شاندەکە لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسیی و جڤاتی نیشتمانی پێشوازیی کران

 

لە دیدارەکەدا، شاندی کۆنسوڵخانەی گشتی ئێران پیرۆزبایی لە بەڕێز دانا ئەحمەد مەجید کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان کرد، پشتیوانی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان دەربڕی.
هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە‌کان کردەوە، بە تایبەتی لە بوارە سیاسی، کەلتووری و ڕۆشنبیرییەکاندا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەش بکات.

28 جار خوێندراوەتەوە