داعش لە كوڵەجۆ هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی ئاسایش
گەرمیان؛ تا ئێستا فەرماندەیەك و سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەكان شەهید بوون
شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش لە ناحیەی كوڵەجۆی سەر بە قەزای كفری هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی ئاسایش و بەهۆیەوە فەرماندەیەك و سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەكان شەهید بوون.
پەیامنێری KNN لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی گەرمیانەوە, ڕایگەیاند: نزیكەی كاتژمێر 11:00, ی شەوی رابردوو, چەكدارانی داعش لە باخەكانی كڵۆجۆوە بە هاوەن هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی ئاسایشی گەرمیان لە ناحیەی كوڵەجۆی سەر بە قەزای كفری و چەند هاوەنێكیشیان ئاراستەی ماڵەكانی نێو كوڵەجۆ كرد.
وتیشی: بەهۆی هێرشی داعشەوە, ئاسۆ جەلال فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان و سێ ئەندامی دیكەی هێزە ئەمنییەكان لە ئاسایش و دژەتیرۆر, شەهید بوون و شەش ئەندامی دیكەی هێزە ئەمنییەكان و دوو هاوڵاتیی مەدەنیش بریندار بوون.
لە دوای هێرشی داعش, هێزێكی زۆری پێشمەرگەو ئاسایش ڕەوانەی ناحیەی كوڵەجۆ كرا, چەكدارانی داعشیش ناوچەكەیان بەجێهێشت.
وێنهی شههیدهكان:
1441 جار خوێندراوەتەوە