لە شاری سلێمانی كرێكارێك لە كاتی كاركردندا لە بینایەك بەربوەوە و گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری KNN رایگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كرێكارێكی كۆمپانیای كۆنكرێتی ئامادەكراوی باران قایە، لە كاتی كاركردندا لە بینایەكی بەرزەوە كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
وتیشی: تەرمی كرێكارەكە، دوای توێكاری لە پزیشكی دادی سلێمانی، رادەستی خێزانەكەی كراوە.
هاوكات سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای باران قایە، بە KNN ی راگەیاند: ئەو كرێكارە دانیشتوی شاری سلێمانییە و تەمەنی لە سەروی 30 ساڵە.
1497 جار خوێندراوەتەوە