دیمەنی شارۆچكەی خان شەیخون لە دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی لە لایەن سوپای سوریاوە، بڵاو دەكرێتەوە و دەردەكەوێت, شارۆچكەكە بە تەواوی وێران بووە.
لە دوای هێرشی سوپای سوریا بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا بۆ سەر شارۆچكەی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلب و كۆنترۆڵكردنەوەی, لە ئاسمانەوە دیمەنی ئەو شارۆچكەیە بڵاو كرایەوە، كە چەندین بینای ڕووخاو و ڕێگای خاپووركراوی تێدا بەدی دەكرێت.
ئاژانسی ئانادۆڵ، بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان وێنەی خان شەیخونی تۆمار كردوەو لە دیمەنەكەدا دەردەكەوێت, كە چەندین بینای بەرز لە پاڵ یەكتر خاپوور كراون و هیچ شوێنێكی ئاوەدان لەو شارۆچكەیەدا نەماوە.
محەمەد حەلاج, بەڕێوەبەری هاریكاریی بەهاناوەچوونی سووریا، ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەكانی سوریاو ڕوسیا بۆ سەر خان شەیخون, دەیان قوتابخانە و بنكەی تەندروستی و كارەبا و بەرگریی شارستانی خاپوركراون، وتیشی: لە دەستپێكی هێرشی سوریا بۆ سەر شارۆچكەكە, دانیشتوانەكەی ئاوارە بوون و ئێستا تەنها هاوڵاتییەكی مەدەنییش لەو شارۆچكەیەدا ناژی.
1601 جار خوێندراوەتەوە