عێراق هێشتا هێلکەی تورکی ڕەتدەکاتەوە

06:41 - 20/08/2019
عێراق

حكومەتی عێراق، بڕیاری قەدەغەی هاوردەی سەر مریشك و هێلكەی توركی، هەڵ ناگرێت, وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقیش رایدەگەیەنێت: وەزیری كشتوكاڵ ئەو بڕیارەی بەباڵیۆزی توركیا راگەیاندوە.
 
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند: وەزیری كشتوكاڵ, داوایەكی باڵیۆزی توركیای لە بەغدا، رەتكردوەتەوە لەبارەی سەردانی بۆ ئەو وڵاتە. 

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە, وەزیری كشتوكاڵی عیراق لەوەڵامی باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، جەختی كردوەتەوە كە بڕیاری راگرتنی هاوردەكردنی هێلكەو مریشكی توركی بۆ عیراق، بەردەوام دەبێت. 

حكومەتی عیراق لەمانگی ئایاری رابردوەوە، بڕیاریدا بە راگرتنی هاوردەكردنی هێلكەو مریشكی توركی بۆ وڵاتەكەی‌و بەو هۆیەوەشە بەدەیان خاوەن كێڵگەی پەلەوەریی و كارگەی هێلكە لە توركیا, مایەپوچ بوون, چونكە لە سەدا 20ی هەناردەی هێلكەی توركیا بۆ دەرەوە, رەوانەی عێراق دەكرا.

304 جار خوێندراوەتەوە