هاوپەیمانی سائیرون: ئەو ماوەیەی بۆ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی تەرخان كرابو كۆتایی هات

KNN : Kurdish News Network
12:12 - 19/08/2019
عێراق
+
-

ڕیازمحەمەد: پێویستە حكومەت بەرپرسیارێتی لێپرسینەوە لەگەندەڵكاران لەئەستۆ بگرێت
ڕیازمحەمەد:سائیرون سورە لەسەر لێپرسینەوە لەگەندەڵكاران و لێپێچینەوە لەكەسانی خەتابار


هاوپەیمانی سائیرن ئاشكرایدەكات ئەو ماوەیەی بۆ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی تەرخان كرابو كۆتایی هات و پێویستە حكومەت بەرپرسیارێتی لێپرسینەوە لەگەندەڵكاران و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەئەستۆ بگرێت.


ڕیاز محەمەد ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون ئاشكرایدەكات، ماوەی یەك ساڵ كەوەك مۆڵەت بۆ حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی تەرخان كرابو كۆتایی هات و پێویستە چیتر لەمەودوا حكومەت بەرپرسیارێتی لێپرسینەوە لەگەندەڵكاران و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان و چاككردنی دۆخی ئابوری لەئەستۆ بگرێت.

لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا ئەو ئەندامەی سائیرون ئاماژە بەوەشدەكات، ئەوان بەتەواوەتی پشتگیریی و پشتیوانی هەڵوێستەكانی موقتەدا سەدر سەبارەت بەئەدای حكومەت دەكەن، ڕیاز محەمەد ئەوەش دوپات دەكاتەوە هاوپەیمانی سائیرون سورە لەسەر لێپرسینەوە لەگەندەڵكاران و لێپێچینەوە لەكەسانی خەتابار.

536 جار خوێندراوەتەوە